هێمن هەورامی: دەرفەت بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن نەماوە

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

K24 - هەولێر:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نین و دەرفەت بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن نەماوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15ـی ئادار/مارسی 2023)، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە قسەیکرد و رایگەیاند: "دەمەوێت بە روون و ئاشکەرا بە هەموو لایەک رابگەیەنم، ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ درێژکردنەوەی جارێکی دیکەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا نین و هەموو شتێک دەکەین لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژنەکرێتەوە و هەڵبژاردنەکان لەماوەی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێن".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، "هیوادارین پێش کۆتاییهاتنی مانگی سێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات و حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیا لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە بگەنە رێککەوتن."

 

Fly Erbil Advertisment