زنجیرەیەک سمینار لەبارەی ئازادی ئایینی لە هەولێر بەڕێوەدەچن

K24 - هەولێر:
پەیمانگەی ئازادی و ئایینی و زانکۆی کوردستان چەند سمینارێک لەبارەی ئازادی ئایینی رێکدەخەن و شوێنکەوتووێکی سابئی مەندائیش دەڵێن: لە کوردستان هیچ مەترسییەکمان لەسەر نییە.
یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان زنجیرە سیمینارێک بە هاوبەشی پەیمانگهی ئازادی ئایینی و زانکۆی کوردستان و زانکۆی کاسۆلیککی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.
ناوەڕۆکی سیمینارەکان باس لە ئازادی ئایینی لە برەودان بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و پێشکەوتوو دەکەن، کە لە رۆژی 12ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا 17ـی مانگ بەردەوام دەبن.
پەیمانگهی ئازادی ئایینی ساڵانە لە واشنتنیش ئەم سیمینارانە ئەنجام دەدەن، یەکێک لە شووێنکەوتوانی ئاینی سابئهی مەندائی کە لە ساڵی 2007ـەوە هاتووەتە هاولێر دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان زۆر بە ئازادانە دەژین و هیچ مەترسییەکمان لەسەر نییە.
جێرمی بارکەر، بەڕێوبەری پەیمانگای ئازادی ئایینی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەگەڵ سەرهەڵدانی شەری داعش، ئاوارە و پەنابەرێکی زۆر روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەشێک لە ئاوارەکان لە ئایینە جیاوازەکان بوون، بەشێکیان تا ئێستاش بەهۆی نەبووی سەلامەتی لە ناوچەکانی خۆیان نەگەڕاونەتەوە و لە هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ مەترسییەک دەژین.