رووماڵ

سەڵاحەددین دەمیرتاش: دەنگدان بە موحەڕەم ئینجە جیاوازیی نییە لەگەڵ دەنگدان بە ئەردۆغان

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)

K24 - هەولێر:

سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند، دەنگدان بە موحەڕەم ئینجە هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ دەنگدان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەگەر هەڵبژاردنەکە بۆ گەری دووەم بمێنێتەوە، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ سەرنەکەوتنی ئەردۆغان. 

سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپە بۆ بی بی سی تورک قسەی کرد و تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایار و رایگەیاند، ئەگەر دەنگدەر سندوقەکان پشتگوی نەخات و بە چڕی بەشداربێت لە پرۆسەی دەنگدان و بژاردەیەکی ژیرانەی هەبێت، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە گەڕی یەکەم یەکلایی دەبێتەوە.

دەمیرتاش گوتیشی، ئەو دەنگدەرانەی دەیانەوێت هەڵبژاردنەکان بخرێنە گەڕی دووەم، پێویستە راستەوخۆ دەنگ بە ئەردۆغان بدەن چونکە بەگوێرەی هاوکێشەی سیاسی ئێستای تورکیا، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان دەنگدان بە موحەڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی مەملەکەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

هەروەها سەڵاحەددین دەمیرتاش راشیگەیاند، ئەگەر لە گەڕی یەکەمدا دەنگی پێویست بەدەست نەهێندرێت، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ سەرنەکەوتنی ئەردۆغان