هه‌ولێر.. مامۆستایەکی بە رەگەز سووری دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی حه‌وت ساڵان

دەستدرێژی سێکسی دەكرێته‌ سەر کچێکی حه‌وت ساڵان
دەستدرێژی سێکسی دەكرێته‌ سەر کچێکی حه‌وت ساڵان

K24 - هەولێر:

لە هەولێر مامۆستایەکی بە رەگەز سووری کە وانەی وەرزش لە قوتابخانەیەکی تایبەت دەڵێتەوە نزیکەی ساڵ و نیوێکە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی حه‌وت ساڵان و دوای سکاڵا کردن مامۆستاکە دەستگیر کراوە.

دایکی قوتابییەکە به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، جگە لە کچەکەم مامۆستاکەی دەستدرێژی کردووه‌ته‌ سەر چەند قوتابییەکەی دیکەش و داوا دەکات تۆمەتبار بە سزای خۆی بگەیەندرێت.

كچه حه‌وت ساڵه‌كه‌ چیرۆكه‌كه‌ بۆ ‌ په‌یامنێری كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا من ده‌گریام، مامۆستا‌كه‌ هاته‌ لام گووتی بۆ ده‌گری و دواتر گووتی تۆم خۆش ده‌وێت و ماچی كردم، رۆژێكیان له‌ده‌ستی رامكردم و رۆژێكی دیكه‌شیان زۆر شتی خراپی له‌گه‌ڵدا كردم و دواتر وازی لێهێنام.

Fly Erbil Advertisment