ههرێمی كوردستان.. به بڕیاری سهرۆكوهزیران تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەردەکرێن

K24 – هەولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان رایدهگهیهنێت، بەهۆی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی ههرێمی كوردستان بۆلەمەودوا توشبووانی تالاسیمیا دەتوانن بێ بەرامبەر چارەسەر وەربگرن.
ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان، لەمیانهی بەشداریان لە ژووری هەواڵى كوردستان24 رایگەیاند، سەرۆکوەزیران بەردەوام لە خەمی تووشبوانی تالاسیمیایە، بۆ ئەم مەبەستە ساڵی پار بڕیارێکی دەکرد کە 100 تووشبووی تالاسيميا بنێردرێتە دەروەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان و مۆخیان بۆ بچیندرێت.
هەروەها راشیگەیاند، ئەمساڵیش سەرۆکوەزیران بەهەمان شێوە بڕیارێکی دەکردووه کە تووشبووانی تالاسيمیا بێبەرامبەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەر وەرگرن، ئەمەش کارێکی زۆر گرنگە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی تووشبوانی نەخۆشی تالاسیمیا لە خێزانانی کەم دەرامەتن، بۆیە ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران کارێکی گرنگ بوو لەو کاتەدا و باری ئەو خێزانانە سوکتر دەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد، روونیکردەوە، 300 توشبووی تالاسیمیا لە هەولێر پەنابەرانی سووری و خواروی عێراقن، ئەوانەی کە تا ئێستا لە سەنتەری چارەسەرکردنی تالاسیمیا تۆمارکرابن، 854 توشبوون.
ئیبراهیم ئەحمەد، سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی توشبوون بە تالاسیمیا گوتی: "ئەو کەسانەی کە هاوسهرگیری دەکەن هەڵگری توخمی ئەو نەخۆشیەن، بۆ داهاتوو منداڵەکانیان تووشدەبن، بۆیە لە ساڵی 2007 ئەو بڕیارە لە پەرلەمان دەرچووە، هیچ هاوسەرگیرییەک بێ پشکنین و دادگا ناکرێت بۆ ئەوەی دووربن لەو نەخۆشییە".
تووشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان
ژمارە
3000
هەولێر
1200
پێویستی خوێن
رۆژانە 50 بۆ 60 بوتڵ
چارەسەری پزیشکی
رۆژانە دوو حەب
پاکەتی 40 هەزار دینار
رۆژانە 4 دەرزی
50 - 60 هەزار دینار
زیادبوونی تووشبووان
ساڵانە 40 تاوەکو 50 کەس