دهوڵهتی یاسا: پڕۆژهیاسای نهوت و گاز له پێش لێبوردنی گشتییهوه دهبێت

K24 - هەولێر
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدهگهیهنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێککەوتنی سیاسی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت نەکشاوەتەوە و دڵنیاییش به هاوبهشهكانی دهدات.
وائیل روكابی، له هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە لێبوردنەکە گشتی نییە، بۆیه ئهم پرسه كاتی زۆرتری دهوێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سوودانی پێش ئهو پرۆژهیاسایه، پشتیوانی لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز دەکات.
ئاماژەی بهوهكردووه، لەگەڵ هێزە سووننەکان لەسەر لێبوردنی گشتی و لێپرسینەوە و دادپهروهری رێککەوتن کراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی دڵنیایی تهواوی داوه به هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دا.
پەسندکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز، یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان.