کۆڕێکی شیعری بۆ ئاسۆس مەحمود سازکرا

K24 - هەولێر:

ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی، کۆڕێکی شیعری تایبەتی بۆ شاعیری لاو "ئاسۆس مەحمود" بە ئامادەبوونی ژمارەیەک  لە شاعیران و رۆشنبیران سازکرد، کە چەندین شیعری دڵداری، نیشتمانی و رۆمانسی لەخۆگرتبوو.

کۆڕە شیعرییەکە بە پارچە موزیکێکی هونەرمەند وشیار کەریم دەستیپێکرد، دواتر شاعیران را و سەرنجی خۆیان لەسەر دەقە شیعرییەکان خستەڕوو.

قەهار شێخانی، نووسەر و شاعیر، لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکەدا لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، تیشکی خستە سەر شیعرەکانی ئاسۆس مەحمود و بژاردەیەک لە بەرهەمە شیعرییەکانی، کە بۆ عەشق و ئەوین و جوانی نوسیوویەتی، هەروەها بەرواردێکی کرد بۆ شیعرە کلاسیکەکان و کانیاوی ساردی شیعر و رۆمانسییەت لەناو دێڕە شیعرییەکانیدا.

د
گ

 

 

Fly Erbil Advertisment