مەڕاسیمی 75ـەمین ساڵیادی دامەزرندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەشاری جنێف بەڕێوەچوو

K24 – هەولێر:
لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان UN رێکخراوی تەندروستی جیهانی، مەڕاسیمی 75ـەمین ساڵیادی دامەزرندنی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەشاری جنێف بەڕێوەچوو.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2023) سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له کۆبوونەوەی تەندروستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا كرد، كه له شاری جنێف له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو و بڕیار وایه كار و چالاكییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان، تاوه‌كو رۆژی 30 ئه‌م مانگه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا چه‌ندین پرس و بابه‌تی تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی و خۆپارێزی جیهانی و كاره له‌پێشینه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندی ته‌ندروستی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كان كراوه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه و كار و چالاكییه‌كان ده‌كات.