سەفین دزەیی: هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی ناكات

K24 – هەولێر:
لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی فلیپین، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، بە ئومێدی ئەوەین بتوانین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فلیپین بەرەوپێش ببەین. هاوکات لەبارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی فیدراڵی، جەختی لەسەر سازشنەکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر مافە دەستوورییەکانیدا کردەوە.
سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی فلیپین، رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی هاووڵاتییانی فلیپینی لە کوردستان کاردەکەن، راشیگەیاند، پەیوەندییەکی باشمان هەیە لەگەڵ وڵاتی فلیپین.
ئاماژەی بەوەشدا، بە ئومێدی ئەوەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتی فلیپین بەردەوام بەرەوپێش بچێت لە بواری دیبلۆماسی و ئابووری و کۆمەڵێک بواری دیکە.
لەبارەی داواکاری و هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن. گوتیشی: دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
سەبارەت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی فیدراڵی، سەفین دزەیی، رایگەیاند، به‌گوێره‌ی سیسته‌می فیدراڵی، هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی و ته‌واوی داموده‌زگاكانی ره‌وایه‌تییه‌كی ته‌واو ده‌ستوورییان هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی ناكات.
دزەیی راشیگەیاند، هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه و سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمیش بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و پاڵپشتییانه‌دایه.