لە هەولێر پیاوێک 16 گولـلە لە هاوسەرەکەی دەدات و دەیکوژێت

ئەڤین رەمەزان
ئەڤین رەمەزان

K24 – هەولێر

پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر 16 گولـلە لە هاوسەرەکەی دەدات و دەیکوژێت، هەروەها خوشکی هاوسەرەکەی بریندار دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گرووپی ئەندازیاران لە هەولێر پیاوێک دەچێت هاوسەرەکەی لە ماڵی باوکی بباتەوە، هاوسەرەکەی پێداگری دەکات لە چوونەوە لەگەڵی و بە باوکی دەڵێت "ناڕۆمەوە لەبەر ئەوەی دەمکوژێت" دوای 10 خولەک پیاوەکە 16 فیشەک لە هاوسەرکەی دەدات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ئەو ژنەی کوژراوە ناوی ئەڤین  رەمەزانە و تەمەنی 20 ساڵە.

کەسە تەقەکەرەکە دەستڕێژی گولـلەی لە خوشکی هاوسەرەکەی کردووە و بەناوی دلڤین رەمەزان، برینداری کردووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەگوێرەی زانیارییەکان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

Fly Erbil Advertisment