سەرۆکوەزیرانی هیندستان و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوە

نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و جۆ بایدنەوە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و جۆ بایدنەوە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆشکی سپی و لەلایەن جۆ بایدنەوە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ـی حوزەیرانی 2023)، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوە، ئەجێندانی کۆبوونەوەی نێوانیان بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی نێوان واشنتن و نیودەلهییە.

میدیاکانی ئەمەریکا سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ واشنتن بەمێژووی دەزانن، بەتایبەی هەردوو وڵات هەمان نیگەرانییان سەبارەت بە فراوانبوونی هەژموونی چین لە ئاسیادا هەیە.

هاوکات ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی سیاسی ئەمەریکا داوا لە جۆ بایدن دەکەن، هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە دەستدرێژیەکانی هێزە ئەمنییەکانی هیندستان بۆسەر کەمینە موسوڵمانەکانی ئەو وڵاتە و ئەم بابەتە لەگەڵ نارێندرا مۆدی باسبکات.

Fly Erbil Advertisment