سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كۆبوونه‌وه

K24 – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤکور، وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا کرد، لە میانەی کۆبوونەوەی نێوانیان هەردوولا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشیان تاووتوێ کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2ـی ئابی 2023)، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له هانۆ پێڤکور، وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا کرد، هەروەها له کۆبوونەوەی نێوانیان تيشك خرايه سه‌ر به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا بۆ هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كرا.
هاوکات هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه هێشتا مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شدارى و رۆڵى ئيستۆنيا و هێزه سه‌ربازييه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و له ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌ش له‌مباره‌يه‌وه كرده‌وه، هەروەها دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگری ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر لە فڕۆکەخانە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
ئیستۆنیا له ساڵی 2004 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، هه‌روه‌ها له‌و 83 وڵاته‌یه كه هاوپه‌یمانیان دژی داعش پێكهێناوه.
هانۆ پێڤکور تەمەنی 46 ساڵه و یەکێکە لە دیپلۆکاتکارانی ئیستۆنیا و خاوەنی بڕوانامەی یاساییە و لە ساڵی 2007 تاوەکو 2009 بوەتە پەرلەمانتاری ئه‌و وڵاته، لە ساڵی 2017وە تاوەکو 2018 بوەتە سەرۆکی پارتی ریفۆڕم، پێشتریش وەکو وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری دارایی و ناوخۆی ئیستۆنیا کاریکردووە.