ئاکۆ تەها زاڵم یاری کلیپ کرد

K24 – هەولێر:
هونەرمەند ئاکۆ تەها نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی پێشکەش بە کوردستان24 دەکات، کە گۆرانییەکی کۆنی هونەرمەند ئەمجەد بێچارەیە لەژێر ناونیشانی زاڵم یار.
ئاکۆ تەها بۆ کوردستان24 دەڵێت: زاڵم یار یەکێکە لە گۆرانییە جوانەکانی سەردەمی منداڵیم و ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەم، بۆ ئەوەی بە ستایل و میوزیکێکی تازە دووبارە تۆماربکەم، لە چەند رۆژی رابردووشدا بە هاوکاری دەستەیەک هونەرمەندی دیاری هەولێر مۆنتاژ و کارە هونەرییەکانی ئەو بەرهەمەم کۆتایی پێهێنا.
گوتیشی: وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیش ئەم بەرهەمەم پێشکەشی ئێوەی دەکەم و ماندوبوونی هونەرمەند شێرزاد پۆلیسیشم لەبیر ناچێت، کە لە کلیپەکەمدا نواندن دەکات و رۆڵێکی جوان لە سیناریۆی ئەو بەرهەمە دەبینێت.
ئەو بەرهەمە لە ستۆدیۆی هونەر لە لایەن تاریق خانەقینی میکس و ماسترینگی بۆ کراوە، دابەشکردنی میوزیکی بەرهەمەکەش شیاو کەمال جێبەجێی کردووە، لە دەرهێنانی دیار مەهدییە و بەشێک لە دیمەنەکانی ڤیدیۆ کلیپەکە لە وڵاتی تورکیا وێنە گیراوە.