په‌خشی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی لوبنان به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌نده‌كانییه‌وه وه‌ستا

K24- هەولێر:
له چوارچێوه‌ی ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌ی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی لوبنان په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرت و مانگرتنیان راگه‌یاند.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 11ـی ئابی 2023) وه‌ك ته‌واوكردنی ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی میری له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی لوبنان به‌هۆی خراپی بژێوی و كه‌می مووچه‌كانیان ده‌ستیان پێكردووه، كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی لوبنان مانگرتنی ته‌واوه‌تیان راگه‌یاند و به فه‌رمی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرت.
به‌گوته‌ی كاره‌مه‌ندانی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه فه‌رمییه‌ی حكومه‌تی لوبنان، بارودۆخی گوزه‌رانیان به‌هۆی كه‌می مووچه‌كانیانه‌وه زۆر خراپه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه داوای چاككردنی مووچه و بژێوییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت به ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌چووه.
كه‌ناڵه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو 24 كاتژمێری رۆژانه میوزیكێكی كلاسیكی په‌خش ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تی په‌خشه‌كه‌ی وه‌ستا.
كه‌ناڵی فه‌رمی ته‌له‌فزیۆنی لوبنان یه‌كێكه له كۆنترین كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه خاوه‌نی هه‌زاران ئه‌رشیف و تۆماری ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی كه‌سانی سیاسی و هونه‌رمه‌ندانه له‌وه‌ته‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی لوبنان بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌رشیف و تۆماره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه‌ناڵه‌كه، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به كاری میدیایی فه‌ره‌نسی واژۆ كرد، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردن و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیف و تۆماره‌كان.
رۆژی 2ـی ته‌ممووزی 2023، دواجار قەیرانی تەلەفزیۆنی فەرمی لوبنان تەقیەوە، ئەوەش دوای ئەو مانگرتنەی فەرمانبەران ئەنجامیاندا و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان دەکرد، کەڵەکەبوونی کێشەکان و بێتوانایی دارایی و بۆشایی دەستەی کارگێڕی بووە هۆکاری نیگەرانی لە تەلەفزیۆنی فەرمی، کە یەکەم شاشەی تەلەفزیۆنی عەرەبی بوو لە ساڵی 1957.
زیاد ئەلمەکاری، وەزیری راگەیاندنی لوبنان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بودجەی مانگانەی تەلەفزیۆنی لوبنان بڕی 15 هەزار دۆلارە و گوتیشی، "ئێمە لەبەرامبەر دوو بژاردەدا بووین، یان کەناڵەکە هەڵبوەشێنینەوە یان بمێنینەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، تەلەفزیۆنەکە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار قەرزارە، هەروەها بەڕێوەبەری تێدا هەیە کە مانگانە 25 تا 30 دۆلار داهاتیان هەیە".
باسم جابر، کارمەندی تەلەفزیۆنی فەرمی لوبنانی گوتبووی: تەنها دوو کەس بەم کۆمپانیایە تێپەڕیون و توانیان جیاوازی دروست بکەن. فوئاد نەعیم یەکەم کەس بوو کە پەرەی بەم دامەزراوەیە دا، رۆڵی خۆی وەک یەکێک لە سیمبولە میدیاییە کۆنەکانی لوبنان گەڕاندەوە، بە بەرنامەی گونجاو بۆی دەوڵەمەندی کرد. سەردەمێکی سەرکەوتووی تیڤی بووە.
سەبارەت بە کەسی دووەم کە بەهەمان شێوە کاری زۆری کردووە بۆ دەرهێنانی دامەزراوەکە لەو بارودۆخە خراپە، ئەوە بەڕێوەبەری گشتی پێشوو بووە، تەلال ئەلمەقدیسی، ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاری لەسەر پەرەپێدانی تەلەفزیۆنی لوبنان کردووە، بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و بە تەواوی نوێی کردووەتەوە"، هەروەها بووە هۆی ئەوەی لوبنانییەکان جارێکی دیکە سەیری ئەم شاشەیە بکەنەوە، ئەمەش بەهۆی پەخشکردنی یارییە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ و باسکە.
جابر گوتبووی: وڵات کار بۆ کۆتایی هێنان بەم دامەزراوەیە دەکات، هەر بۆیەش خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە، هەروەها بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێی بۆ دیاری دەکات کە لە شوێنی شیاودا پیاوی شیاو بێت.
لە کۆتاییدا رایگه‌یاند: من هەفتانە 70 کاتژمێر کاردەکەم، چونکە ئەم دامەزراوەیەم خۆشدەوێت و دڵسۆزم بۆی، بەڵام مووچەکانمان ٣٠ دۆلار بێت ئەوە قبوڵ ناکرێت.
ئەم دامەزراوەیە ماوەی 14 ساڵە بەبێ بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری کارگێڕی کاردەکات، ئەو فەرمانبەرانە کە ژمارەیان لە 190 کەس زیاتر نییە، دەناڵێنن بەدەست پشتگوێخستنی مافە ماددی و مەعنەویەکانیان.
حەنا بویری سەرۆکی سەندیکای فەرمانبەران لە کەناڵی لوبنان بەشەرقولئەوسەتی راگەیاند: "لە ساڵی 2017ەوە مووچەمان بە نرخی 1500 لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلار وەردەگرین، لە کاتێکدا ئێستا نرخی راستەقینەی دۆلار لە 100 هەزار لیرە نزیک بووەتەوە، ئێمە هیچ هاوکاری و یارمەتییەکمان وەرنەگرتووە، کەسیش گرنگی بە بارودۆخی ئێمە نادات.
گوتیشی: وڵات توانی ئەو فەرمانەمان بۆ جێبەجێ بکات کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، کە مافی دابینکردنی شەش مووچەی زیادە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەدات، بەڵام بە بیانووی ئەوەی کە تەلەفزیۆنی لوبنان کۆمپانیایەکی تایبەتە رەتیانکردەوە. بەڵام ئێمە کۆمپانیای وڵاتین، مافی خۆمانە لە پارەی گشتی سوودمەند بین، چونکە مووچەکانمان لە پارەی گشتی دەدرێت.
رۆژی سێشەممە 10ـی ئایاری 2023، لوبنانییەکان جارێکی دیکە، لەبەردەم باڵەخانەی بانکەکان و بەردەم ماڵی نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی و، داوای وەرگرتنەوەی پارەکانیان کرد کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە بانکەکاندا گیریان خواردووە و ناتوانن وەریگرنەوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا حکومەت و پەرلەمان هەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو قەیرانەی کە لە ئۆکتۆبەری 2019ەوە بەردەوامە، کە ئەو کەسانەی نارەزایەتیان دەربڕی تەقەمەنییان فڕێدایە سەر ماڵی میقاتی و هەندێکی دیکەش هەوڵیان دا ئەو تەلە دڕکاوییانەی کە دەوری ماڵی سەرۆکوەزیران داوە بیبڕن و دروشمیان دژی میقاتی و دژی خاوەن بانکەکان دەگوتەوە.
خۆپیشاندەرەکان رێگای بەردەم پەرلەمانیان داخست، دروشمیان بەدەستەوە بوو کە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر سیاسەتە داراییەکان، داوای گەڕانەوەی پارەکانیان و رووخاندنی دەسەڵاتی بانکیان دەکرد.
خۆپیشاندەران یەکگرتوویی خۆیان دووپات کردەوە و گوتیان: ئێمە پارێزەر و ئەندازیاریین نەک گێرەشێوێن، چونکە ئەو زەلیلییەی ئێمە تووشی بووین گەورەیە و داوای لێپرسینەوە لە چینی سیاسی و بەپرسانی بانکەکان دەکەین.
خۆپیشاندەران دەڵێن: ملیۆنێک و چوار سەد هەزار کەس پارەکانیان لەلایەن چینی سیاسی و بانکەکانەەوە خوراوە، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوان قبوڵ ناکەن خەڵک لە زەلیل و ستەمدا بژی.