لە رووداوێکی تەقەکردندا 11 کەس بوونە قوربانی

K24 - هەولێر
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمەریکا کە لەلایەن ئەفسەرێکی خانەنشینکراو ئەنجامدرا، 11 کەس لە رووداوەکەدا بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، دوای ئەوەی ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی جێبەجێکردنی یاسا، تەقەی لە شوێنێکی راوەستانی ماتۆڕسکیلەکان کردووە لە ئۆرنج کاونتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش برینداربوون.
کەناڵەکە بڵاویکردەوە، سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە خەڵک تەقەیان لە تەقەکەرەکە کردووە و کوشتوویانە.
تەقەکردنەکە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە نێوان ئەفسەرە خانەنشینەکە و هاوسەرەکەی دەستیپێکردووە، هەروەها بوونی هێزێکی زۆری هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە شوێنی رووداوەکە هەیە.