عەلاوی هێرشی توند دەکاتە سەر حکوومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی

"ئەوەی لە عێراق ھەیە حكوومەت نییە فەوزایە"

K24 - ھەولێر

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، هێرشی توندی کردە سەر حکوومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی و بە پاشکۆی ئێرانی ناوبردن.

عەلاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەوەی لە عێراق هەیە حکوومەت نییە، بەڵكو فەوزا و بەرەڵاییە، بۆ هەر کێشەیەکی وڵات، دەبێ بچینە لای حەشدی شەعبی و ئێران".

عەلاوی گوتیشی: "ئەوەی دەسەڵاتدارانی تاران لەسەری رازی نەبن لە بەغدا ناکرێت و ئێران مافی ڤیتۆی بەسەر هەمووکەسێک و بڕیارێکی عێڕاقییەوە هەیە".

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010، هاوپەیمانێتییەکەی عەلاوی، توانی زۆرترین کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبێنێ، بەڵام ئێران رێگەی نەدا عەلاوی حکوومەت پێکبهێنێت.

Fly Erbil Advertisment