ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی ده‌ستگیركردنی ده‌یان تۆمه‌تباری به‌قاچاخبردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری رایده‌گه‌ینێت، حه‌فتا تۆمه‌تباری به‌قاچاخبردنی پێكهاته‌كانی نه‌وت له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستگیركراون، هاوكات ده‌ڵێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دوو ملیۆن لیتر پێكهاته‌ی نه‌وتیدا گیراوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023) ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون و راوه‌دوونانی تۆمه‌تباران و تاوانبارانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی، توانیویانه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا 70 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و حه‌فتا كه‌سه، توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دوو ملیۆن لیتر پێكهاته‌ی نه‌وتی به‌قاچاخبردراودا بگرن و 18 شوێنی نه‌وت و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگریش كه پێكهاته‌كانی نه‌وتییان گواستووه‌ته‌وه، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباران له پارێزگا جیاجیاكانی عێراقن و تۆڕ و هاوبه‌ندییان بۆ كاری به‌قاچاخبردن پێكهێناوه.
رۆژی 27ـی ئابی 2023، دادگای عێراقی سزای به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین تۆڕی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له پارێزگای به‌سره دا، كه له‌ناو ئه‌و تۆڕه‌دا به‌رپرسانی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی تێدابووه.
دادگای به‌سره له‌و باره‌یه‌وه روونیكردبووه‌وه، 10 به تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی سزای 15 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، كه له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدا بووه و بۆری نه‌وتییه‌كان له چه‌ند هێڵێكی گشتی سنووره‌كانی پارێزگای به‌سره كون كردووه.