سەرۆک بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕش بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: "شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا".

سەرۆک بارزانی لەو پەیامەدا نووسیویەتی: "لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد".

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.

لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.

مسعود بارزانی

11ـی ئەیلوولی 2023

Fly Erbil Advertisment