كامه‌ران یونس: ئه‌مڕۆ رۆژێكی پرشنگداره بۆ قوتابیان و خێزان و نیشتمانه‌كه‌یان

K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و مامۆستایان و کەسوکاری دەرچووان، خولی 42ـەمینی دەرچووان لەژێر ناونیشانی "زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی" لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، هاوكات سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی ده‌رده‌چن، رۆژێكی پرشنگداره بۆ خۆیان و خێزان و نیشتمانه‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له گوتارێكدا له ئاهه‌نگی خولی 42ـه‌مینی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی پرشنگداره بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی له‌م خوله‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بۆ زانكۆ و خانهوادهكهشیان رۆژێكی گه‌شاوه و له‌بیرنه‌كراو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین رووه‌و قوتابییه ده‌رچووه‌كان رایگه‌یاند: "داهاتووی وڵات و نیشتمان له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه بونیات ده‌نرێت و پێشده‌كه‌وێت."، گوتیشی ئه‌و كۆمه‌ڵه قوتابییه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌چن، خاوه‌نی زانست و مه‌عریفه‌ن و له داهاتوودا ده‌بنه خاوه‌نی پێگه و پیشه‌ی شایسته‌ی خۆیان و خزمه‌ت به نیشتمان ده‌كه‌ن و شان ده‌ده‌نه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جێی شانازییه له‌م خوله‌ی ده‌رچوواندا زیاتر له چوار هه‌زار قوتابی پێده‌گه‌یه‌نن، هاوكات شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌نێوان زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، توانیویانه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن.
روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌كانی رابردوودا توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی و مه‌عریفی و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆنفرانسی گه‌وره‌ی زانستی ببه‌ستن. هاوكات رۆڵی كاری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی به‌رز نرخاند له بایه‌خدان به زانست و هاوكاریكردنی زانكۆ و كۆلێژه‌كان و قوتابیانی زانكۆ.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، مامۆستاكانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌هۆی ئاستی به‌رزیانه‌وه، ساڵانه خزمه‌تێكی زۆری بواری پێگه‌یاندنی قوتابیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه زانستییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا به‌شداری پێشبڕكێ زانستییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین داواشی له دایك و باوكانی قوتابیان كرد پشتیوانی رۆڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی بواری زانستی‌یان، به ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و ته‌ندروست بۆ كۆمه‌ڵگه و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانیان.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ساڵی رابردوو داوای له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد بۆ جێبه‌جێكردن و كهوتنهسهرپێی كه‌مپی زانكۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و رایگه‌یاند، به‌هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیران له ئێستادا لیژنه‌ی كه‌مپی زانكۆ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و هه‌نگاوه‌كان بۆ دروستكردنی كه‌مپی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بهكردهنیكراون.
رۆژی پێنجشەممە (5ـی تشرینی یەکەمی 2023)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر و مامۆستایان و کەسوکاری دەرچووان، خولی 42ـەمینی دەرچووانی لەژێر ناونیشانی "زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی" لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
لەلایەن خۆیەوە، سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند ئەمڕۆ چوار هەزار و 612 قوتابی، بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن.
هاوکات دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر رایگەیاند، لە ئاهەنگەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومی، ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و نوێنەرانی کۆنسوڵخانەکان بەشدار دەبن.
بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)، زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لە کۆلیژ و بەشە زانستییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر وەرگیراون لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە خوێندن دەکەن، جگەلەوەش ئەمساڵ سەدان کەس لە پسپۆڕی جیاواز لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) وەرگیراون.
زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان و سەرەتا لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزرا و لە ساڵی 1981 گواسترایەوە بۆ شاری هەولێر و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە دەیان پسپۆری جیاواز لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بڕوانامە وەردەگرن.
بەپێی ئامارەکانی زانکۆ تا ساڵی رابردوو، زیاتر لە 26 هەزار قوتابی لە ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس و نزیکەی هەزار قوتابی خوێندنی باڵای هەبووە کە خاوەنی زیاتر لە هەزار 700 کەسە لە ستافی ئەکادیمی و نزیکەی چوار هەزار فەرمانبەری هەیە.
زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر لە 16 کۆلیژ و 95 بەشی زانستی و چەند سەنتەرێكی توێژینەوە و زانستی پێکهاتووە، لەسەر ئاستی زانستیدا، بەردەوام یەکێک بووە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لە ریزبەندی زانکۆکان‌دا لە پێشەوەی زانکۆکان بووە، ئەمەش بەهۆی گرنگیدانی بەردەوام بە توێژینەوەی زانستی و بەردەوامیدان لە خوێندنی ئەکادیمی لەلایەن مامۆستایانی ئەو زانکۆیە.