بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە مامۆستایانی ئایینی ئاگاداردەکاتەوە

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند، ئەو مامۆستا ئایینییانەی کە مەرەجەکانیان تێدایە بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان بۆ رێبەری ئایینی بۆ پرۆسەی حەج بۆ ساڵی 2024، با سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەرەبەخۆکانی سنووری خۆیان بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکاتەوە ئەوانەی کە مەرجەکانیان تێدایە بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان بۆ رێبەری ئایینی بۆ پرۆسەی حەج بۆ ساڵی 2024، دەتوانن لە پارێزگا و ئیدارە سەرەبەخۆکانی سنووری خۆیان سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە بکەن، ئەمەش دوای هێنانی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەوروبەری.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم پرۆسەیە لهسهرجهم نووسینگهكانی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان بهرێوهدهچێت و ماوهی 10 رۆژ بهردهوام دهبێت لە رۆژی 15/11/2023 دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی 25/11/2023 کۆتایی دێت.
رۆژی (15ـی تشرینی یهكهمی 2023) پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژی ناونووسیندا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان لە پرۆسەکە کرد.
مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ رێبەری ئایینی بۆ پرۆسەی حەج:

