سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: باوەڕم بە توانای گەنجان هەیە و دەبێت ژنان و پیاوان لە کارکردن‌دا دەرفەتی یەکسانیان هەبێت

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارە تایبەتەکەی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) رایگەیاند، گه‌نج داهاتوو ئه‌م وڵاته‌ن، من له‌وانه‌م كه بڕوام وایه ده‌بێت هاوكاری ته‌واوی گه‌نجان بكه‌ین، له نووسینگەکەم ستافێكی گەنج له ناوچه جیاوازه‌كانەوە كار ده‌كه‌ن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، گەنج پاڵنەر و داینه‌مۆی چاكسازیین و من وه‌به‌رهێنان له تواناكانیان ده‌كه‌م و هاوكاری گەنجە لێهاتووەکان دەکەین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بەرنامەیەکمان ده‌ستپێكردووه، بۆ نموونه پرۆژەی گەشانەوەمان هەیە بۆ هاوكاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه بیرۆكه و توانایان هه‌یه و بیرۆكه‌كانیان بكه‌نه كردار له بواری بزنس. له چه‌ند رۆژی رابردوودا پرۆژهکەمان راگەیاند و قه‌رز ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی بزنسیان هه‌یه و خاوه‌ن كار و كارسازن و ده‌توان قه‌رز له بانكه‌كان بكه‌ن و كاری خۆیان بكه‌ن.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه دره‌فه‌ت به گه‌نجان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كار و بزنسی خۆیانیان هه‌بێت و بتوانن ستافی خۆیان دابمه‌زرێنن، ئه‌مه بۆ حكومه‌ت تێچووی زۆری ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بچنه ناو ئه‌و پڕۆژانه و نابێت ته‌نیا چاویان له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵكو ده‌بێت چاویان له كه‌رتی تایبه‌تیش بێت، ئه‌وه‌ی من هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م ئەوەیە ژینگه‌یه‌ك دروست بكه‌م و هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بم، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات و خه‌ڵكی بتوانن ده‌رفه‌تی زیاتریان هه‌بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت هه‌مواركردنه‌وه له یاسا و رێككاره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی و مافی خانه‌نشینی ئه‌و كه‌سانه پارێزراو بێت له كه‌رتی تایبه‌ت کاردەکەن، بۆیه ئه‌مه جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره له رووی فراوانبوونی كه‌رتی تایبه‌ت دروست ده‌كات، كه زۆر زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری ناوچه‌كه‌مان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، خواستی خه‌ڵك بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی لە کاتێکدایە کە بۆ دەستکەوتنی ده‌رفه‌تی كار بچێته وڵاتێكی دیكه، ئه‌مه ته‌نیا له كوردستان روونادات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار كارمه‌ندی بیانیمان هه‌یه، پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌رفه‌تی كارمان نه‌بێت، چۆن ئه‌م 100 هه‌زار كه‌سه بیانییه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، كه‌رتی تایبه‌ت پابەندکراون کە ده‌بێت 75%ـی كارمه‌نده‌كانیان لە هێزی كاری ناوخۆیی بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەرفەتانەی هەیە بۆ کارکردنی خەڵکی خۆمان له ئاست خواستی ئێمه‌دا نییه و هه‌موو هەوڵێک دەدەین بۆ دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ خەڵک و گەنجانی خۆمان. زیاتر گوتیشی، له راستیدا ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی هاوبه‌شه، حكومه‌ت به‌شێكه له‌و خه‌ڵكه، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانیش هاوكارمان بن، واته ده‌بێت خه‌ڵكیش به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت و هه‌موومان ئه‌رك و مافمان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌ركه‌كانمان به‌جێبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
لەبارەی رۆڵی ئافره‌ت له كایه‌ی گشتیدا، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی رایگەیاند، ئێمه له كه‌رتی گشتیدا وه‌زیری ئافره‌تمان هه‌یه، ئه‌مه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كاندا، ئێمه ئافره‌تمان هه‌یه كار ده‌كات. من با شتێكت پێ بڵێم، من باوه‌ڕم به‌وه نییه كه ده‌بێت ده‌رفه‌ت به ئافره‌تان بدرێت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی جیاوازه، چونكه ئافره‌تان زیره‌كن و سه‌لماندوویانه كه زیره‌ك و لێوه‌شاوه‌ن".
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێویستمانە ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ده‌رفه‌تی یه‌كسانیان پێ بده‌ین، واته بۆ ئافره‌تان و پیاوان وه‌ك یه‌ك، منیش به‌دیاریكراوی ئه‌مه ده‌كه‌م و كابینه‌كه‌ی منیش ئه‌مه ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه دامه‌زراوه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی كاروباری ئافره‌تان، ئێمه ده‌بێت به‌شداری ئافره‌تامان زیاتر بێت، ئه‌مه شتێكی كولتوورییه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گۆڕینی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكی خۆشمان كه ده‌بێت زۆر پاڵپشتی ئافره‌تان و به‌شدارییان له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن.