بانکی خوێنی هەولێر 2000 کیسی خوێن بۆ سلێمانی دەنێرێت

بانكی خوێنی ھەولێر
بانكی خوێنی ھەولێر

K24 – هەولێر:

دکتۆر سانع ئەبابەکر بەڕێوبەری بانکی خوێنی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی نەبوون و کەمبوونی کیسی خوێن لە بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێنی سلێمانی، سبەی (سێشه‌ممه‌ 28ـی تشرینی دووه‌می 2023)،  2000 کیسی خوێن بۆ بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێنی سلێمانی دەنێرن.

بەڕێوبەری بانکی خوێنی هەولێر گوتیشی: "بەهۆكاری نوێکردنەوەی گرێبەست و ناردنی کیسی خوێن بۆ کوالێتی کۆنترۆڵی بەغدا، ماوەیەکە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق کیسی خوێنی نەناردووە، بووه‌ته‌ هۆکاری کەمبوونی کیسی خوێن لە تەواوی عێراق".

دکتۆر سانع ئەبابەکر بەڕێوبەری بانکی خوێنی هەولێر
دکتۆر سانع ئەبابەکر بەڕێوبەری بانکی خوێنی هەولێر

دکتۆر سانع گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بە بەردەوام و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان کردووە و بڕیار بووە کیسی خوێن بکڕن و بینێرن بۆ بانکەکانی خوێن.

بەپێی زانیاریەکانی کوردستان24، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی تەندروستی عێراق کیسی خوێن بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

Fly Erbil Advertisment