حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 70 ملیار دیناری بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه ته‌رخان كردووه

K24 - هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان كه رووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له ئاستێكی به‌رزدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕی 70 ملیار دیناری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه دابین كردووه.
نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له هه‌ولێر یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراقه‌وه نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2023ـدا زیاتر له 63 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری.
نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له‌وباره‌یه‌وه به كوردستان24ـیان راگه‌یاند، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تی له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی هه‌یه و پزیشكان و خزمه‌تگوزاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به ته‌واوه‌تی هاوكارییانن وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بن و خزمه‌تی كه‌سوكاری خۆیان بكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه هاوكاری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و ئه‌وانه‌ی پێویست بكات ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ موخ گۆڕین.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ردی جه‌واد، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر بۆی ته‌رخان كراوه، هاوكات به‌شێكی دیكه‌ی بودجه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له رێگه‌ی سندووقی هاوكاریی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دابین ده‌كرێت.
بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌خۆشخانی شێرپه‌نجه 70 ملیار دیناره و به‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت. نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ شێرپه‌نجه له‌هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات 63 هه‌زار و 720 نه‌خۆش له‌ماوه‌ی ساڵی 2023دا، به‌مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه و له كۆی ئه‌و ژماره هه‌زار و 811 نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه تۆمار كراون.