سويد.. ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگ هاووڵاتییان و منداڵانی رووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
هۆشداری و بانگه‌وازه‌كانی سوپا و حکومەتی سوید بۆ ئامادەکاری بۆ جه‌نگ، مشتومڕێکی گەرمی دڵەڕاوکێی منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ی لێکەوتووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سوپای ئه‌و وڵاته له دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی ناپلیۆنه‌وه به‌شداری هیچ جه‌نگێك نه‌كردووه.
کارل ئۆسکار بۆهلن، وەزیری بەرگری شارستانی هه‌فته‌ی رابردوو لە کۆنفرانسێکی سه‌باره‌ت به بواری به‌رگری رایگەیاند، ئه‌گه‌ر جه‌نگێك لە سوید رووبدات، هۆشداریشی دا له به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و ئه‌گه‌ره.
سوید بە بەردەوامی هێز دەنێرێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی، بەڵام ئەم وڵاتە کە لە مانگی ئایاری2022ـوە کاندید کراوە بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆوه، له دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی ناپلیۆنه‌وه به‌شداری هیچ جه‌نگێكی چه‌كداری نه‌كردووه و زۆربەی سویدییەکان هیچ لەبارەی ڕاستییەکانی ئه‌و جه‌نگه‌ش نازانن كه وه‌زیری به‌رگری شارستانی هۆشداری له‌باره‌وه ده‌دات.
هاوكات مایکل بایدن، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی سوید، هەمان بیرۆکەی خستەڕوو و ماڵە سووتاو و بۆردومانکراوەکانی لە ئۆکرانیا نمایش کرد و پرسیاری كرد، كه ئاخۆ پێتوایە ئەمە دەتوانێت سوید بێت؟ جەختیشیی لەوە کردەوە کە تەنیا پرسیارێکی سادەی نەکردووە.
گوتیشی: شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا قۆناغێکە و ئامانجی کۆتایی نییە، ئامانج لێی دروستکردنی ناوچەیەکی هه‌ژموون و لەناوبردنی سیسته‌می جیهانییە لەسەر بنەمای سیستمی دیاریکراو. بسهرنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشل كه سویدییەکان "دەبێت له رووی دەروونییەوە خۆیان بۆ جه‌نگ ئامادە بکەن".
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و به‌رگری شارستانی سوید، هاووڵاتییان و منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ كردووه و بۆیان روون نییه، كه ئاخۆ چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دوای ئه‌و ئه‌گه‌رانه چی به‌سه‌ر دێت.