سەندیکای رۆژنامەنووسان راپۆرتی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بڵاودەکاتەوە

K24 - هەولێر

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راپۆرتی ساڵی رابردووی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بە 31-32 بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی 2023دا 62 حاڵەت پێشێلکاری بەرامبەر بە 128 دەزگا و رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی کراوە، لە نێویاندا چوار لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە کارمەندانی کوردستان24 کراوە.

لە راپۆرتەکەی سەندیکای رۆژنامەنووساندا هاتووە، 14 رۆژنامەنووس راگیراون و دەستگیرکراون، 25 حاڵەتی رێگری لە رووماڵکردن و جیاکاری تۆمارکراوە، هەروەها 11 حاڵەتی هێرشکردن و سووکایەتی هەبووە، شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان 6 حاڵەت تۆمارکراوە، سێ حاڵەتی هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان و یەک حاڵەتی هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی راگەیاندن لەگەڵ دوو حاڵەتی پەلاماردان و لێدانی رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە 22/10/2023، رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا لە دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، لەکاتی سەردانی دادگای سلێمانی بۆ کەیسێکی رۆژنامەوانی، بەبیانووی هەبوونی سکاڵایەکی ساڵی 2013 لەلایەن پۆلیسی دادگای سلێمانی دەستگیرکرا و دوای سێ رۆژ ئازادکراوە.

هەروەها لە 30/11/2023 هێمن دەلۆ و سەباح ئەنوەر، پەیامنێرو کامێرامانی کوردستان لە کەرکووک، لەلایەن هێزە عێراقییەکانی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکووک دەستبەسەرکراون، دوای نزیکەی کاتژمێرێک راگرتن و لێکۆڵینەوە و دواتر ئازاد دەکراون، بەهۆکاری ئەوەی ویستوویانە وێنەگرتنی پەیکەری پێشمەرگە.

جارێکی دیکە هێمن دەلۆ پەیامنێری کوردستان24 لە 13/6/2023، لەسەر بەدواداچوون بۆ کێشەی زەویی و زاری لەلایەن کەسێکەوە بە ژمارە مۆبایلێکی نەناسراو، جیا لەوەی چەندی قسەی نەشیاوی پێگوتراوە، هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردوە، ئەگەر بەردەوام بێت لە بەدواداچوونی ئەو کەیسە.

لە درێژەی راپۆرتەکەیدا، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داهاتووە، لە 24/12/2023، محەمەد هەڵەبجەیی کامێرامانی پێشووی کوردستان24، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە لەسەر کۆمێنتێک بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە دەستگیردەکرێ دواتر بەکەفالەت ئازاد دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment