ئه‌رشه‌د خه‌لیل: میدیاكانی ئێران بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ساخته‌كردنی وێنه راستییه‌كان

K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، میدیاكانی ئێران بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، په‌نای بردووه‌ته به‌ر چه‌واشه‌كردنی وێنه راستییه‌كان. ده‌شڵێت، میدیاكانی ئێران له‌ناوخۆیاندا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه ساخته‌كان، خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌دزنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌رشه‌د خه‌لیل شوانی، مامۆستا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین سه‌باره‌ت به فۆتۆشۆپكردنی وێنه‌كانی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گرنگی ئاشكراكردنی وێنه ساخته‌كانی میدیاكانی ئێران ره‌واندنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئێران و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بوو له به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییان و شه‌هیدكردنیان به‌بێ هیچ پاساوێكی ره‌وا.
ئه‌رشه‌د خه‌لیل شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ری كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر دروست بووه، به‌تایبه‌ت لۆبیكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له داڤۆس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان و سه‌ركۆنه‌كردنیان و خۆپیشاندانی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی عێراق به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه ناڕه‌وایه، ناچار بووه په‌نا ده‌باته به ساخته‌كردنی راستییه‌كان و چه‌واشه‌كردنیان.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، میدیاكانی ئێران له‌ناوخۆیاندا رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ساخته‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌گه‌ڵ حاخامێكی جووی رووسی و هه‌ر یه‌كێكیان خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌دزێته‌وه.
ناوبراو روونیشكرده‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه گوایه شه‌هید پێشڕه‌و له‌گه‌ڵ حاخامێكی جووی ئیسرائیلی ده‌ركه‌وتووه، له پێنج شوێندا به به‌رنامه‌ی فۆتۆش ده‌ستكاری كراوه. گوتیشی، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بچێته سه‌ر ماڵپه‌ڕی (فۆتۆ فرێلێنسی) و وێنه دهستكاریكراوهكه ببینێت كه له پێنج شوێندا دهستكارییهكانی كراوه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌و فۆتۆشۆپه له‌لایه‌ن تیمی سایبرسكورهتی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه دروست كراوه و ئامانج لێی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی هێرشه بێ پاساوه‌كه‌ی ئێران بووه بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
دوای بڵاوکردنەوەی راستییەکان لە کوردستان24، پرێس تیڤی ئێرانی، وێنە دەستکاریکراوەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی لە ماڵپەڕەکەی لادەبات و دەڵێت لەلایەن سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە وێنەکانی پێگەیشتووە و نەیانزانیوە دەستکاریکراوە.
رۆژی دووشەممە (22ـی کانوونی دووەمی 2024) پێگەی پرێس تیڤی ئێرانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر وێنەی شەهید پێشڕەو دزەیی کە پێشتر لەگەڵ حاخامێکی جوو بڵاویانکردبووەوە و تۆمەتی هاریکاریکردنی مۆسادیان خستبووە پاڵی.
دوای نزیکەی 12 کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی وێنە فۆتۆشۆپکراوەکان، ماڵپەڕە ئێرانییەکە لە روونکردنەوەیەکدا لەژێر راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەبێ پشتراستکردنەوە وێنەکەیان لە "سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە" دەستکەوتووە.
سڕینەوەی وێنەکە لە دوای راپۆرتەکانی کوردستان24 و بڵاوکردنەوەی وێنە راستەقینەکە لە هەژمارە فەرمییەکانی کوردستان24 لەنێو سۆشیال میدیا دێت کە بەشێوەیەکی فراوان کاریان لەسەر خستنەڕووی راستیەکان و دەستکاریکردنی وێنەکە کردووە.
ئەوەی لە تێبینی ماڵپەڕی پرێس تیڤی ئێرانی دەردەکەوێت، کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانیەوە وێنە دەستکاریکراوەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی بڵاویانکردووەتەوە، ئەوەیە کە دەزگا ئەمنییەکان بە تەواوی رووداوی بۆردومانکردنی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەییان شێواندووە و لە دۆسیەی بە ئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییەکی سیڤیلەوە بۆ دۆسیەیەکی ئەمنی سیاسیی هەواڵگری گۆڕیوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسیش ئەمڕۆ دووشەممە لە ژێر پۆستێکی پێگەی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران‌دا بە هەمان شێوە روونکردنەوەی داوە کە وێنەکە دەستکاریکراوە و پێشڕەو دزەیی نییە.
لە دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی لە 15ی کانوونی یەکەم کە تێیدا پێشڕە و ژینای کچی و میوانێک و خزمتگوزارێک تێکدا کوژران، بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە کە پێگەیەکی "مۆسادیان" کردووەتە ئامانج. بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رەتیانکردووەتەوە کە شوێنی بە ئامانج گیراو پێگەی سیخوڕی کردن بووبێت.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر و هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێکی ساوای شیرەخۆرەیە.
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکە لە ئەستۆ گرت و پاساوەی ئەو تاوانەشی بۆ بە ئامانجگرتنی بارەگای مۆسادی ئیسرائیلی گەڕاندەوە، کە هەر زوو ئەم تۆمەتەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە و دوای سەردانیکردنی شوێنی هێرشەکە و برینداران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنییە و بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی نەبووە".
کاردانەوەکانی ئەم هێرشە لەسەر ئاستی نێوخۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکانەوە ئیدانە کرا و هێرشەکەی ئێران بە تاوانێکی بێ پاساو و بێ بنەما وەسفکرا، تەنانەت لەسەر ئاستی جەماوەری داوای بایکۆتکردنی کڕینی کاڵای ئێرانی و پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە کرا.