سەفین دزەیی: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین

K24 – هەولێر:
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: ئامانجی هێرشەکان رێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكەن، هاوکات هێرشەكان خەڵك و ژێرخانی هەرێمی كوردستانیان كردوەتە ئامانج.
دزەیی باسی لەوەشکرد، ئامانجی هێرشەكانیش رێگریكردنە لە پێشكەوتن و وەبەرهێنان. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشە قێزەونانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و کۆگایەکی هەڵگرتنی شلەمەنی کرایە ئامانج و بەمهۆیەوە ئاگر لە کۆگاکە بەربوو.
لەلایەکی دیکەوە ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
We strongly condemn the attack on Khor Mor gas field, targeting both people & infrastructure, with a clear agenda to hinder our progress & discourage investments.
— Safeen Dizayee (@SafeenDizayee) January 26, 2024
These despicable acts won't deter our commitment to a stronger Kurdistan. The perpetrators must be held accountable.