په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه بڵاوده‌كاته‌وه و كه دوو بڕگه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دانیشتنه‌كه كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به‌ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای هاریكاریی یاسایی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده‌كراوه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كار، بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدانی پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی تونس سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
بڕگه‌ی سێیه‌می دانیشتنه‌كه‌یش تایبه‌ت ده‌بێت به په‌سندكردنی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی میسر.
له بڕگه‌ی چواره‌مدا په‌رله‌مان پڕسیار له سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ده‌كات.
هاوكات بڕگه‌ی پێنجه‌م په‌یوه‌ست ده‌بێت به پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری بیست و یه‌كه‌می یاسای موڵكایه‌تی ژماره (35)ـی ساڵی 1960. دوای ئه‌ویش له بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای به‌رگری شاریستانی
بڕگه‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژهسایای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شاردنه‌وه‌ی به‌زۆر و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش ژماره (20)ـی ساڵی 2003 و دواتریش له بڕگه‌ی نۆیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره (175)ـی ساڵی 1994 و ژماره (4)ـی ساڵی 2003.
هه‌ردوو بڕگه‌ی ده و یازده‌ش تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌كانی ده‌ریاوانی باڵای عێراقی.