بۆرێل بۆ کوردستان24: بڕیار لەسەر دروستکردنی هێزێکی دەریایی بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە دەریای سوور دەدرێت

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

K24 – برۆکسل:

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیار لەسەر دروستکردنی هێزێکی دەریای بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی دووپرسی گرنگ لە برۆکسل کۆبوونەوە، ئەوانیش هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوکات وەزیرانی بەرگریی یەکێتی ئەوروپا لەرێگەی کوردستان24ـەوە جەختیان ل ەسەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتوندی داواشیان لەئێران کرد هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان رابگرێت.

لەلایەن خۆیەوە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە وەڵامی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیار لەسەر دروستکردنی هێزێکی دەریای بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەدرێت.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، گوتیشی: "نەک بە تەنیا ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا بەڵکو وڵاتی دیکەش دەیانەوێت بەشداری لەو هێزە بکەن، هیوادارم تا 17ـی مانگی دوو ئەرکی ئەو هێزە دەستپێبکات".

Fly Erbil Advertisment