وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لە دەستپێکی شەڕەوە 10 هەزار چەکداری حەماس کوژراون

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە دەستپێکی شەڕەوە تاكو ئێستا 10 هەزار چەکداری حەماسیان کوشتووه و 10 هەزاری دیکەش بریندارن.
یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام بوونیان لە شەڕ، وادەکات بە تەواوی کۆتایی بە حەماس بهێنن، چونکە چەکدارەکانیان چەک و تەقەمەنی پێویستیان پێ نه‌ماوه.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەم شەڕە پێویستی بە خۆڕاگری و پابەندی نیشتمانی هەیە و دەبێت بەردەوامبین تاکو ئەرکەکەمان کۆتایی پێدێنین، ئەوەشبۆ حەماس قورس دەبێت، چونکە ئێستا چەک و تەقەمەنیان پێ نه‌ماوه، ده هەزاریان لێ کوژراو و 10 هەزاری دیکەشیان بریندارن و شەڕ ناکەن. ئەمەش گورزێکی بەهێزە و تواناکانی حەماس لەناودەبات، بەڵام وەک ئەوەی گەیشتووینەتە هەموو شوێنەکان و دەبینین لەژێر زەوی و سەر زەویش هێشتا هەر ماون."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 26900 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 65387 كه‌س، كه زۆربه‌یان له ریزی ژنان و منداڵانن.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراوان له غه‌ززه هێشتا له ژێر داروپه‌ردوو جێماون، سوپای ئیسرائیل رێگه به تیمه‌كانی فریاگوزاری و به‌رگری شارستانی نادات ده‌ربهێندرێن.
لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
هەریەك لە ئەمه‌ریكا، كەنەدا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و فینلەند هاوكارییە داراییەكانیان بۆ ئاژانسی كار و هاوكاری ئاوارە فەڵەستینیەكان راگرتووە.
هۆكاری راگرتنی هاوكارییەكان، بەشداریكردنی ژمارەیەك لەو هاووڵاتیە فەڵەستینیانەیە لە هێرشەكەی 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل.