دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ حکومڕانییەکی باش لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دیدگای خۆی لەبارەی حکومڕانییەکی سەرکەوتوو و پایەکانی گەشەسەندن و پێشکەوتن خستەڕوو.
رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند: "چوار هه‌نگاو بۆ گەیشتن بەو پێشكه‌وتنه هه‌ن كه هه‌موومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش: سه‌قامگیریی سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه. ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به ڕێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ریه‌كێكیان هه‌یه".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختیکردەوە، کە بوێری لە بڕیاردان لە کاتی بوونی کێشەدا، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی خودی كێشه‌كه و ئاماژەی بەوەکرد: "گومانی تێدا نییه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژە خراونه‌ته ناو سه‌به‌ته‌ی كێشه‌كانه‌وه، به‌ڵام بۆچی پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ین؟".
لەبارەی چارەسەرکردنی پرسە ئەمنییەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێویستی بوونی هەماهەنگی و هاوکاری کرد و رایگەیاند: "له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی، پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان. هاوكاریی و هەماهەنگیی هه‌رێمایه‌تیمان بۆ شكستپێهێنانی داعش، نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرین كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستده‌هێنین و چۆن خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان ده‌توانن شانبه‌شانی یه‌كتر کاربکەن".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستەسەر گرنگی چارەسەرکردنی هەمیشەیی بۆ کێشەکان و گوتی: "با ئه‌م ساتەی ئێستا ساتێكی مێژوویی بێت، کە سه‌ركرده‌كان بڵێن ئیدی بەسە، ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌یی هەیە بۆ كێشه‌کانمان".
نموونەی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بەشێک بوو لە وتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئامادەبووانی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و باسی لەوەکرد: "دامەزراندنی ئابوورییمان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە، بنەمای ئەو ده‌ستكه‌وتانه بوو کە لە کوردستان بەدەستمان هێنا، گەشەسەندنی ئابوورییش لە ئاستێکی فراواندا، بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی".
سەبارەی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئەرکی سەرکردەکان بەرامبەر هاووڵاتییان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا و گوتی: "سەرکردەکان پێویستە گرنگی بە خۆشگوزەرانی خەڵک بدەن و بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەکان".
زیاتر گوتیشی: "پیادەکردنی حوکمڕانی باش، زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و کولتووری سیاسییەکانمان. هاووڵاتیانیش مافی خۆیانە چاوەڕێی ئەوەمان لێ بکەن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون، هەل و ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و هیوا و ئومێد دەڕوێنن. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی وا بخولقێنین کە رێژه‌ی هه‌ژاری و گەندەڵی کەم بکاتەوە، ئه‌وا ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیش بەدیبهێنین".
لەبارەی هۆکارەکانی کۆچی بە کۆمەڵیش، لە دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ حکومڕانی باش، وەک خۆی ئاماژەی پێدا: "هەموو وڵاتێک دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئه‌و کێشە ئابووری، سیاسی، کلتووری و ئەمنیانه‌دا بکات كه دەبنە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ"، هەروەها روونیکردەوە: "ئێستا سەرکردایەتییەک کە خاوەن ئامانجێکی دیاریکراو بێت، لە هەموو کاتێک پێویستترە".
ئیرادەی رووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و لەبەرچاوگرتنی متمانەی خەڵک بەشێکی گرنگی دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو بۆ حکومڕانی باش و روونیکردەوە: "ئێمە پێویستە خواست و ئیرادەمان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا. بۆ سەرکردەکان، روانین بەرەو دواڕۆژ هەمیشە ئاسان نييە، بەڵام بهرپرسیاریەتیمان ئه‌وه‌یه کە ئەمە بکەین. ئێمە قەرزاری ئەوانەین كه متمانه‌یان پێداوین".