ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە و هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان بوو لەلایەن دادگای فیدراڵ.
هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بەئامانجگرتنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 29, 2024
پێکەوە جەختمان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.


