زانا تۆفیق: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، به‌هێزترین وه‌ڵام بوو بۆ حكوومه‌تی عێراق و دادگای فیدراڵی

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كار و چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی باشترین و به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌تی عێراق و دادگای فیدراڵین؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌مخۆری هاووڵاتییانه و ڕژده له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) زانا تۆفیق، شرۆڤه‌كار و چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و چاكه‌ی گشتی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان، باشترین و به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌تی عێراق و دادگای فیدراڵین له دژی هه‌رێمی كوردستان.
زانا تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌مخۆری هاووڵاتییانه و ڕژده له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان و پاراستنی متمانه و ئیراده‌یان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز و به‌هێزه و ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ئالنگارییانه ببێته‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت.
ناوبراو گوتیشی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران گه‌شبینییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه سیاسی و قه‌یرانه ئابووریی و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه كراونه‌ته فشاری لاوازكردنی ئه‌زموونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.