ئەنجامی بەرایی: جەهەپە سەدا 37.74ـی دەنگەکان و 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە تورکیا (وێنە: IHA)
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە تورکیا (وێنە: IHA)

K24 - هەولێر

بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی جیاکردنەوەی سەدا 99.8ـی دەنگەکان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا؛ جەهەپە یەکەمی تورکیایە، سەدا 37.74ـی دەنگەکان و 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 31-03-2024، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد؛ سەدا 99.8ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، جەهەپە پلەی یەکەمی گرتووە، پێش ئاکپارتی کەوتووە و سەدا 37.74ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

لە کۆی 30 گەورەشارەوانیی تورکیا و باکووری کوردستان، جەهەپە 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە و بە دوو گەورەشارەوانیی زیاتر پێش پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کەوتووە کە ئاک پارتییە. لە هەردوو گەورە شارەوانیی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، کاندیدانی جەهەپە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوون و سەرۆک شارەوانییەکانیان مسۆگەر کردووە.

هەرچی پەیوەستە بە پارتە کوردییەکانیش؛ دەم پارتی لە 10 شاری باکووری کوردستان پێشەنگە؛ شارەکان بریتین لە: ئیدیر، ئامەد، وان، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیهـ، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری.

ژمارەی شارەوانییەکان بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 99.8%ـی دەنگەکان:

1. ئاکپارتی: 505 شارەوانی (12 گەورەشارەوانی)

2. جەهەپە: 420 شارەوانی (14 گەورەشارەوانی)

3. مەهەپە: 184 شارەوانی (0 گەورەشارەوانی)

4. دەم پارتی: 82 شارەوانی (3 گەورەشارەوانی)

5. پارتی ڕەفا: 60 شارەوانی (1 گەورەشارەوانی)

6. ئیی پارتی: 30 شارەوانیی (0 گەورەشارەوانی)

رێژەی دەنگی لایەنەکان بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 99.8%ـی دەنگەکان:

1. جەهەپە: 37.74%

2. ئاک پارتی: 35.49%

3. پارتی ڕەفا: 6.19%

4. دەم پارتی: 5.68%

5. مەهەپە: 4.98%

6. یی پارتی: 3.77%

دەنگی کاندیدەکان لە بەشێک لە گەورەشارەوانییەکان:

ئەنقەرە

مەنسور یەڤاش - کاندیدی جەهەپە: 60.35%

تورگوت ئاڵتنۆک - کاندیدی ئاکەپە: 31.69% 

ئیستانبوڵ:

ئەکرەم ئیمامۆغڵو -  کاندیدی جەهەپە: 51.09%

موراد کوروم - کاندیدی ئاکەپە: 39.60%

ئەنتاڵیا

موهیتتین بۆجەک - کاندیدی جەهەپە: 48.64%

هاکان توتونجو - کاندیدی ئاکەپە: 40.02%

دیاربەکر

بوجاک کوچوک - کاندیدی دەم پارتی: 64.07%

هالیس بیلدەن - کاندیدی ئاکەپە: 16.85%

دیلۆک:

فاتمە شاهین  - کاندیدی ئاکەپە: 38.82%

موزەفەر ئەرتورک - کاندیدی جەهەپە:  28.11%

ئیزمیر

جەمیل توگای - کاندیدی جەهەپە: 48.80%  

 هەمزە داغ کاندیدی – ئاکەپە: 37.07%

ماردین

ئەحمەد تورک - کاندیدی دەم پارتی: 57.40%

عەبدوڵڵا ئەرین - کاندیدی ئاکەپە: 27.78%

وان

عەبدوڵڵا زەیدان - کاندیدی دەم پارتی: 55.48%

عەبدولئەحەد کاندیدی ئاکەپە: 27.15%

زانیاریی دیکە لەبارەی هەڵبژاردنەکە:

رێژەی بەشداریی: 78.53%

تێکڕای دەنگدەر: 61 ملیۆن و 430 هەزار و 934

دەنگی به‌كارهاتوو: 48 ملیۆن و 153 هەزار و 788

ده‌نگی دروست: 45 ملیۆن و 961 هەزار و 211

کۆی سندووق: 206 هەزار و 806

سندووقی کراوە: 206 هەزار و 424

Fly Erbil Advertisment