ئانۆ جه‌وهه‌ر: مه‌سیحییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕووبه‌ڕووی "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" ده‌بنه‌وه

K24 – هەولێر:
له هه‌ولێر، به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ، ئاهه‌نگی كه‌له‌پووری سریانی به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌سیحییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕووبه‌ڕووی "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابی له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی كه‌له‌پووری سریانی له هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان، ته‌مه‌نی عه‌نكاوه زۆر پێش ته‌مه‌نی سۆمهرییهكانه و ئه‌وان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی نیشته‌جێی شارۆچكه‌كه‌ن و مێژوویان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ پتر له حه‌وت هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتی: مه‌سیحییه‌كان به درێژایی مێژووییان ڕووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه و له عێراقی نوێیشدا هه‌مان سیاسه‌تییان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابی گوتیشی، مه‌سیحییه‌كان له عێراق ماوه‌ی ساڵێكه ڕووبه‌ڕووی "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" بوونه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی مه‌رسوومی كۆماری له سه‌رۆكی كه‌نیسه له عێراق ده‌كێشێته‌وه، كه بۆ ئه‌م پرسه‌یش هیچ پاساوێكی نییه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا هه‌ر ئه‌م ساڵ ڕووبه‌ڕووی "تیرۆرێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت" بوونه‌وه، كاتێك "به‌ناو دادگه‌ی فیدراڵی" كه هاوشێوه‌ی دادگه‌ی شۆڕشی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن و ڕژێمی به‌عس، كورسیی كۆتای مه‌سیحییه‌كان و توركمانه‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.