ئەنتۆنی بلینکن گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

K24 - هەولێر
بۆ جاری حەوتەم لەدوای دەستپێکی شەڕی غەززە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و تاوتوێکردنی دۆخی غەززە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە ڕیاز.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە، بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەر، سعوودیە، میسر، ئوردن و دەسەڵاتدارانی فەڵەستین کۆدەبێتەوە. پرسی کۆبوونەوەکانیش، ئاگربەستی غەززە و دووبارەی بنیاتنانەوەی ناوچەکەیە لەدوای جەنگ.
لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئەمە جاری حەوتەمە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.