ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا

باڵندەیەکی کێویی نەخۆش لەسەر زێی بچووک
باڵندەیەکی کێویی نەخۆش لەسەر زێی بچووک

K24 – ڕانیە:

بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون و لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.

ڕۆژی هەینی (10ـی ئایاری 2024) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد: بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری ڕاپەڕین، بەدواداچوونیان بۆ نەخۆشکەوتنی باڵندە کێوییەکانی سەر زێی بچووک کردووە و چارەسەرێکی سەرەتاییان دۆزیوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەو باڵندانە کردووە، بڕیاریانداوە بە لەیەک جیاکردنەوەی باڵندە نەخۆشەکان و بەردەوام بوون لە چاودێریکردن و چارەسەرکردنیان.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.

Fly Erbil Advertisment