کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان دەکات

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا و سەرپەرشتیاری دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا و سەرپەرشتیاری دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

‎K24- هەولێر

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە(13ـی ئایاری 2024)، ڕاگەیاندنی دەروازەی نیودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاوی کردەوە، یان برێم، کونسوڵی گشتیی وڵاتی فەرەنسا لە هەولێر، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کردووە، لەگەڵ حەمید عەلی، سەرپەرشتیاریی دەروازەکە، گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ئابووری و بازرگانی کردووە.

ڕاگەیاندنی ئەو دەروازە نێودەوڵەتییە ئاشکرای کردووە، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا و سەرپەرستیاریی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، دووپاتیان لە لە هەماهەنگیی زیاتر کردۆتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانیی لەگەڵ فەرەنسا کراوە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت و بە سەرەکیترین دەروازەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دادەنرێت. دەروازەکە جگە لە هەرێمی کوردستان بۆ زۆرینەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق کەلوپەلی جۆراوجۆری لێوە هاوردە دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment