دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران

وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی

بەهۆی سەرپێچیکردن و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریی بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ، بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر داخست.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی دووشەممە (27ـی ئایاری 2024)، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخست.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داوای لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان و کۆگاکان و درمانخانەکان کردووە پابەندی ڕێنماییەکان بن ئەگەر نا سزادەدرێن.

پێشتر دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە داخستنی ئەو شوێنانەی کە گیادەرمان و کەلوپەلی جوانکاری بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشن، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی ھەولێر بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، چەندشوێنێکی گیادەرمانییان داخست.

بە گوتەی دکتۆر سەرکار سورچی، ئەو شوێنانە بە هۆی زیادەڕۆیی لە ڕێکلام و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، داخران.

Fly Erbil Advertisment