هونەرمەندێک داهاتی گۆرانییەکەی پێشکەش بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکات

یوسف تالب هونەرمەند ڕایگەیاند، داهاتی ڤیدیۆ کلیپی گوارە بەم زووانە پێشکەش بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکەم.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، یوسف تالب هونەرمەند بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گۆڕانی "گوارە" لە ئێران لەشاری ئەسفهان و لەسەرئەرکی خۆم بەرهەم هێنراوە و داهاتی ئەم ڤیدیۆ کلیپە پێشکەشە بە تووشبوانی شێرپەنجەی هەرێمی کوردستان دەکەم.

ئەو هونەرمەندە گوتیشی: "لەلایەن کۆمپۆزەری بەتوانا تەوحید وەحید ی ئەسفەهانی کاری موزیک و میکس و مایسترینگی بۆکراوە ئەو هونەرمەندانەی بەشدارییان کردووە هونەرمەندی بەناوبانگ و لێهاتووی وڵاتی ئێران و شاری ئەسفەهانن ، هەروەها لەلایەن ئەمیر ئەمیری، لە شاری ئەسفەهان وێنە و ڤیدیۆی گیراوە لە 20ـی ئایاری 2024 بڵاو کرایەوە".

دەشڵێت: "هەروەک بڕیامدابوو لە ڕۆژانی داهاتوودا، داهاتی گۆرانی گوارە کەسپۆنسەرکراوە لەلایەن کۆمپانیای "شاپۆست"ەوە پێشکەش بەتووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت".

Fly Erbil Advertisment