بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دەکات

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو شاندەی بە سەرپەرشتیی عومەری سەید عەلی بڕیارە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتیی عومەری سەید عەلی لەگەڵ چەند ئەندامێکی تیمی حکوومی بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی، سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.
بۆ ئەو مەبەستەش وا بڕیارە شەممە لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی مستەفای سەید قادر لەگەڵ چەند نوێنەری گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی کۆبوونەوەیەک بکەن وەکو ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەکەیان لەگەڵ پارتی، کە باس لە تەوەرەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی گۆڕان و پارتی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و چەند پرسێکی دیکە، دەکەن.