رووماڵ

مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

K24 - هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، جەختیان لە پێویستی چارەکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا .

هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیداری دەولەت و کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ.

ح
پ
پ
[