کێشەی سیستەمی فێنککەرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر چارەسەر دەکرێت

بە 224 ملیۆن دینار، سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا لە هەلێر داندرا و ئەو کێشەیە چارەسەر کرا کە پێشتر لە سیستەمی فێنککەرەوەکان هەبوو.
رۆژی دووشەممە( 3ـی حوزەیرانی 2024)، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پەرەپێدان بەكەرتی تەندروستیی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان، بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بە 224 ملیۆن دینار لە سەر بوجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە پڕۆژەى دانانى سیتەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاواى هەولێر کرا، دەشڵێت، ئەو پرۆژەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەخۆشخانەی ناوبراو لەوبارەیەوە کێشەی هەبوو.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژاوای ھەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکوومییە و یەکێکە لەو نەخۆشخانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خزمەتگوزاریی پزیشکیی بە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات، رۆژانە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لە هەولێر و دەورووبەری بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەکەن.