دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بەهای حەوت ملیار دینار لەم جەژنە هاوکاریی هاووڵاتییانی کردووە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 500 پارسێلی خۆراكی بەسەر خەڵكی كەمداهاتی شنگالدا دابەشكرد - وێنە: ئەرشیف
دەزگای خێرخوازیی بارزانی 500 پارسێلی خۆراكی بەسەر خەڵكی كەمداهاتی شنگالدا دابەشكرد - وێنە: ئەرشیف

دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ جەژنی قوربان هاوکاریی ماددی و خۆراکیان بەسەر زیاتر لە 600 خێزان و زیاتر لە 15 هەزار منداڵ دابەشکردووە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووتەوە، لە پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگاکە زیاتر لە حەوت ملیار دیناریان خەرج کردووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوکاریکردنی منداڵانی ئازیزدا 15 هەزار و 245 منداڵ بەبڕی چوار ملیۆن و 575 هەزار دۆلار هاوکاری کراون.

هەر لە پرۆژە خێرخوازییەکاندا هاوکاریی نەختینەیی بە سەر زیاتر لە 600 خێزان دابەشکراوە و لە پرۆژەیەکی دیکەدا سەبەتەی خۆراک بەسەر 500 خێزان دابەشکراوە.

لە پرۆژەیەکی دیکەدا دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ جەژنی قوربان جلوبەرگی بۆ 596 منداڵ دابین کردووە.

Fly Erbil Advertisment