وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

پرۆسەی خوێندن (وێنە ئەرشیف)
پرۆسەی خوێندن (وێنە ئەرشیف)

نووسینگەی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی لە بارەی دەست پێ کردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بڵاوکردووتەوە و بە گوێرەی گشتاندنەکە لە 24ی ئابەوە هەنگاوەکان جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی پەروەردە گشتاندنەکەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتیی پەروەردە لە هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و خوێندنی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک کردووە، کە پرۆسەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە 24 تا 29ی ئابی 2024 تۆمارکردن و دابەشکردنی قوتابیان و جیاکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت.

هەنگاوی دواتر لە 31ی ئاب تاوەکوو 5ی ئەیلوولی 2024 خشتەی وانەکان و بەشە وانەی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت و تەواوی مامۆستایانیش دەبێت لە یەکی ئەیلوولەوە پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەن.

هەر لە گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، کە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەم ساڵ دەوامی هاوینەی تەواوی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و پۆلە کۆتاکانی دیکە لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە گۆڕاوە بۆ ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە.

گشتاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025
گشتاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025
Fly Erbil Advertisment