موهه‌نه‌د جه‌نابی: سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئه‌زموون و قووڵایی سیاسییه

شاره‌زایه‌كی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سیاسییه‌كانی عێراق ده‌توانن سوود له كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن چونكه خاوه‌نی ئه‌زموون و قووڵایی سیاسییه؛ ده‌شڵێت سوننه‌كان ده‌بێت ڕێز له پابه‌ندییه‌كانیان به‌رانبه‌ر به سه‌رۆك بارزانی جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ـی ته‌ممووزی 2024، موهه‌نه‌د جه‌نابی، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌رۆك بارزانی له سه‌ركرده‌كانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی نوێیه له دوای ساڵی 2003ـدا و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقه‌وه هه‌یه.
موهه‌نه‌د جه‌نابی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك بارزانی متمانه‌پێكراوترین سه‌ركرده‌ی سیاسییه له عێراق كه توانای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆچوونه جیاكانی هه‌یه.
موهه‌نه‌د جه‌نابی باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا كۆتایی به‌و فشارانه ده‌هێنێت كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وام له دژی به كار ده‌هات، به‌ڵام مه‌رجی كۆتاییهاتنی ئه‌و فشارانه‌یش، پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به به‌ڵێنه‌كانیان.
ناوبراو گوتیشی، لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێویستیان به ڕێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.