ئارمانج نێروه‌یی: سه‌ركرده‌كانی عێراق بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناویاندا به پێویست ده‌زانن

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی له پاڵ ڕۆڵه سیاسیی و مێژووییه‌كه‌ی، ڕۆلێكی ده‌ستووریی هه‌یه؛ ده‌شڵێت، سه‌ركرده‌كانی عێراق بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناویان به پێویست ده‌زانن.
ڕۆژی هه‌ینی 5ـی ته‌ممووزی 2024، ئارمانج نێروه‌یی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا گرنگه و له كاتی خۆیدا بوو، نه‌خاسمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2003 ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له پاڵ مام جه‌لال تاڵه‌بانی بینی له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ.
ئارمانج نێروه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕۆڵێكی سه‌رۆك بارزانی له پاڵ ڕۆڵه سیاسیی و مێژووییه‌كه‌ی، ڕۆڵێكی ده‌ستووریی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی به‌شداری نووسینه‌وه و داڕشتنی ده‌ستووری نوێی عێراقی كردووه، ئه‌و ده‌ستووره‌ی ڕێگه‌ی له شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌كی گه‌لێك گه‌وره له عێراق كردووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك ئه‌وه وایه له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی پڕاوپڕ له میندا بێت و هه‌موو كاتئهگهر و چاوه‌ڕانی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، بۆیه سه‌ركرده‌كانی عێراق بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناویان به پێویست ده‌زانن.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.