شێرزاد سلێمان: سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته مه‌رجه‌عێكی ڕووحی هه‌موو عێراقییه‌كان

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته مه‌رجه‌عێكی ڕووحی هه‌موو عێراقییه‌كان؛ ده‌شڵێت، توانی هه‌موو لایه‌نه ناكۆك و دژبه‌یه‌كه‌كان به یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه.
ڕۆژی هەینی، 5ـی تەمموزی 2024، شێرزاد سلێمان، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ركرده عێراقییه‌كان له كۆتاییدا و له دوای 21 ساڵ، جارێكی دیكه په‌نایان بۆ سه‌رۆك بارزانی برده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات له‌و قه‌یران و ته‌نگژانه‌ی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
شێرزاد سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری 2005 هیچ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌سه‌ر واقیعی ژیانی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ناهی عێراقدا دروست نه‌كرد، خودی عێراقییه‌كانیش به سیاسیی و ناسییاسییه‌كانیشیه‌وه ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن كه پێویستیان به سه‌رۆك بارزانییه وه‌ك فریادڕه‌س فریایان بكه‌وێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته مه‌رجه‌عێكی ڕووحی هه‌موو عێراقییه‌كان و جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌یانه بۆ ڕزگاركردنیان له قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌رۆك بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا توانی هه‌موو لایه‌نه ناكۆك و دژبه‌یه‌كه‌كان به یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه و ڕاشكاوانه گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كانیان بكه‌ن.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.