ڕیشی سوناك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به "كییەر ستارمه‌ر" شكستی هێنا

ڕیشی سوناك دوای شكسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی كرێكاران بۆ ده‌سه‌ڵات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی هەینی، 5ـی تەمموزی 2024، ڕیشی سوناك، سه‌رۆكی پێشووی به‌ریتانیا دوای شكسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی كرێكاران بۆ ده‌سه‌ڵات له دوای 14 ساڵ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران ڕاگه‌یاند.
سوناك به‌ر له‌وه‌ی باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت به جێ بهێڵێت و بۆ پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بچێته كۆشكی پادشایه‌تی و شا چارلزی سێیه‌م ببینێت، گوتی "داوای لێبووردن ده‌كه‌م."
سوناك هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تووڕه‌یی و بێهیوایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێ گه‌یشتووه و به‌رپرسیاریه‌تی خۆیشی له‌م باره‌وه خسته ئه‌ستۆی خۆی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پارتی پارێزگاران كییەر ستارمه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژارد و له شوێنی سوناك ده‌ست به كار بوو و ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ گۆڕانكاری ده‌ست پێ ده‌كات.