ئەندامێکی ئەنجوومەن: گۆڕانکارییەکانی پارێزگای نەینەوا کودەتایە بەسەر ڕێککەوتنە سیاسییەکان

پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای چه‌ندین مانگ له پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی، به‌هۆی بڕیاری تاكلایه‌نه و سه‌پاندنی هه‌ژموونی زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بڕیاری گۆڕینی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری شاره‌كه ده‌ركرا، ئه‌مه‌ش شاره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی خنكێنه‌ر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکەش ده‌ڵێت، گۆڕأنكارییهكان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و تا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به‌رده‌وام ده‌بین.
مووسڵی پایته‌ختی حكوومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا، له‌چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری ده‌یان دۆسیەدایه، له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفتی خزمه‌تگوزاری و داڕووخانی ژێرخانهكهیهوه گرفتار بووە.
له‌بری ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شاره‌كه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه تاكلایه‌نه ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی قه‌زا و ناحییەکانی گۆڕی، به‌و هۆیه‌وه فراكسیۆنی پارتی و نه‌ینه‌وا موه‌حه‌ده دژی فراكسیۆنی نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌لی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌ستانه‌وه و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نیان كرد.
فراكسیۆنی نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل سووره له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدان به له‌كارلادانی سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاره‌كه، هه‌رچی پارتی و سوننه‌كانیشه پێیانوایه ئه‌وه‌ی كراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بووه و كوده‌تا به‌سه‌ر رێككه‌وتنه سیاسییه‌كاندا كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بۆ پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌خت بێت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بدات یاخود ره‌تیان بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موهه‌نه‌د نه‌جم جبووری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن له فراكسیۆنی نه‌ینه‌وا موه‌حه‌ده رایگه‌یاندووه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، فراكسیۆنه‌كه‌یان پێیوایه ئه‌وه‌ی كراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا بووه و ده‌ستێوه‌ردان و كوده‌تا بووه به‌سه‌ر رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان.
گوتیشی: فراكسیۆنی نه‌ینه‌وا مستهقبەله پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌نگی له‌سه‌ر گۆڕینی به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌بێ پرسی لایه‌نه‌كانی دیكه داوه، بۆیه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌ن كه جێگر و سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ر به فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای مستهقبهلن و ئه‌گه‌ر ده‌ستیان لهكارنهكێشایهوه ئه‌وكات تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.